Image

ناوەندی خوێندن

پەیمانگە لە دوو بینای نوێ و بەشێوازێکی مۆدێرن و بەستانداردێکی پەروەردەیی و سەردەمیانە بنیاتنراوە، هەر بینایەک لە سێ نهۆم پێکهاتووە، هەرنهۆمێک پارکین و شوێنی چوونە ژورەوەی تایبەت بەخۆی هەیە، واتە پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوەی هەیە، خاوەنی زیاتر لە (15) هۆڵی تاقیگەیەو تەواوی کەرەستەکانی لەدەرەوەو بەستانداردی زانکۆ جیهانییەکان هاوردەکراون و تەواوی ئەو پێداویستییانەی کەفێرخوازی پەیمانگەیەکی تەکنیکی پێویستی پێیەتی لەهەردوو بیناکەدا ئامادەکراون.

بینای یەکەم ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:



نهۆمی یەکەم

تایبەتە بە یاریدەدەری ڕاگر، کتێبخانە، ژمێریاری، کافتریا و بەشە خزمەگوزارییەکانی تر.

نهۆمی دووەم

تایبەتە بە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیای زانیاری، یەکەی ئایتی، بەشی یاسایی، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندنی تیۆری، ئۆفیسی مامۆستایان، کافتریای تایبەت بە خواردنی بەیانیان و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی فرێش.

نهۆمی سێیەم

تایبەتە بە بەشەکانی نەوت–هەڵکەندن و پاڵاوتن، کارگێڕی کار، ژمێریاری و ئەندازیاری دیکۆر-دیزاینی ناوەوە، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندن و هۆڵی کۆنفرانس و سیمینار.

بەشێوەیەکی گشتی بینای دووەم تایبەتە بە بەشە پزیشکییەکان ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:



نهۆمی یەکەم

تایبەتە بەڕاگرایەتی پەیمانگە، کارگێڕی، تۆماری فێرخوازان و بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری.

نهۆمی دووەم

تایبەتە بە بەشەکانی دەرمانسازی، شیکردنەوەی نەخۆشییەکان و پەرستاری، لەگەڵ چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و دەرمانخانەیەک تایبەت بە بەشی دەرمانسازی.

نهۆمی سێیەم

ئەم نهۆمە پێکهاتووە لە چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و چوار تاقیگەی پزیشکی بە نوێترین ستانداردی پزیشکی.

Image
Image
Image
Image
Image
Image
« »