Image
KTI - فۆڕمی وەرگرتن بۆ فێرخوازانی دەرەوی شار

فۆڕمی وەرگرتن بۆ فێرخوازانی دەرەوی شار



بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.

بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-

  • ١. پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی (120 ملگم) پرنت بکرێت
  • ٢. پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە
  • ٣. زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن
  • ٤. سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن
  • ٥. سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن
  • ٦. دواتر بیگەڕێنەوە بۆ پەیمانگە و لە کاتی ڕادەستکردنی فۆڕمەکە لە پەیمانگە، بڕی (4000) چوار هەزار دیناری لەگەڵدا ڕادەستبکەن

تێبینی:

- ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.

- لەم لینکەوە فۆرمەکە دابگرە: