Image
KTI - پرسیارە باوەکان

پرسیارە باوەکان

باشترین کات بۆ سەردانی پەیمانگە سەرەتای ساڵی خوێندن و ئەوکاتانەن کە بۆنەی تایبەتی پەیمانگە هەیە. یان ئەگەر گونجاو نەبوو لە بۆنەکاندا سەردانمان بکەیت، تکایە دەتوانیت لە هەرکاتێکدا پەیوەندی بکەی بە ڕێنیشاندەرەکانمانەوە بۆ گەڕان بەناو پەیمانگەدا. لەبەرئەوەی پەیمانگە سیاسەتی کرانەوە بەڕووی هەموو کەسێکدا گرتووەتەبەر، بۆیە گەڕانی ڕێنیشاندەر و ئەو نامیلکەی گەشتەی پەیمانگە یارمەتیت دەدات، کە بەخێرایی بە پەیمانگە ئاشنا بیت.

سەبارەت بە میکانیزمی خۆتۆمارکردن، دەتوانیت خۆت یان کەسێکی نزیکت سەردانی پەیمانگە بکات و، فۆرمی تایبەت وەربگرێت، دوای پڕکردنەوەی دەیگەڕێنیتەوە بۆ پەیمانگە تاوەکو فەرمانی وەرگرتن وەک پاڵێوراوت بۆ دەربکرێت.

ئەگەر بڵاوکراوەی پەیمانگەت دەوێت بەشێوەی نامیلکە و دەنگ و برەیل و فۆنتی گەورە، دەتوانیت پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنەی لە بەشی خوارەوەی وێب سایتەكە دانراوە بكەیت.

بۆ زانیاری سەبارەت بە پشتگیری دارایی خوێندن دەتوانیت لە بەشی پاڵپشتی دارایی لە ماڵپەڕی پەیمانگە وەربگریت.

لەو شوێنانەی کە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی فێرخوازان لەناو پەیمانگەدا تەرخان کراون، دەتوانیت ئوتومبیلەکەت ڕابگریت. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت پەیوەندی بە ئاسایشی پەیمانگەوە بکەیت.

تکایە سەردانی بەشی خزمەتگوزارییەکانی دۆزینەوەی کار لە ماڵپەڕی سەرەکی پەیمانگە بکە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و، ئەو هەلانەی پەیمانگە دەتوانێت دەستەبەری بکات، یان کار ئاسانی بۆ بکات.

کرێی خوێندنی ساڵانە بە پێی بەشەکان جیاوازە بۆ زانینی کرێی خوێندنی سەرجەم بەشەکان کلیک لێرە بکە.

بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە بەرنامە و سیستمی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم لە پەیمانگە، سەردانی بەستەری تایبەت بە سیستمی بۆلۆنیا بکە لە ماڵپەڕی پەیمانگە. هەروەها دەتوانیت داوای کۆپیەک لەو بڵاوکراوەیەی تایبەت بە قۆناغەکانی خوێندن لە پەیمانگە بکەیت. خوێندن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دوو ساڵە و تیایدا فێرخوازان بەو توانست و کارامەییانەی کە لەبواری تەکنیکی و بازاڕی کاردا پێویستیانە، بەباشترین شێوەی زانستی و هاوتا لەگەڵ ستانداردەکانی خوێندن لەسەرتاسەری جیهاندا دەوڵەمەند دەکرێن.

بۆ زانینی مەرجەکانی وەرگرتن لە پەیمانگە، تکایە سەردانی ئەو بڵاوکراوەیە بکە کە لە ماڵپەری پەیمانگە بڵاوکراوەتەوە..

بۆ پێشکەشکردن و داواکردنی خوێندن دەبێت سەردانی پەیمانگە بکەیت بۆ وەرگرتنی فۆرم، یان ئەو فۆرمەی کە لە ماڵپەڕی پەیمانگە دانراوە پڕ بکەیتەوە. تەواوی پرۆسەی داواکاری پێشکەشکردنەکە دەتوانیت لە ماڵپەڕی پەیمانگە ببینیت..

تەنها ئەو پیشەییانە وەردەگیرێن کە لە پەیمانگەدا هەمان بەشیان هەیە، ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت، تکایە سەردانی ئەو بەشە بکە کە دەتەوێت لێی بخوێنیت. ستافی ئەو بەشە بە یارمەتیدانت خۆشحاڵ دەبن.

ئەو بابەتانەی لە پەیمانگە دەخوێنرێن بەپێی بەشەکان و پسپۆڕییەکان دیاریکراون، هەر لە ئامادەکردنەوە بۆ کاری داهاتووت تا دەگاتە توانستی زانستی و تیۆری. هەموو ئەمانەش لەلایەن مامۆستایانی شارازەوە دەوترێنەوە.

تەنها ئەوبەڵێ، هەم لە ناوە و هەم لەدەروەی پەیمانگە چەندین شوێنی گونجاومان هەیە بۆ نیشتەجێبوونی فیرخوازن، بەڵام هەر یەکیان نرخی تایبەتی خۆی هەیە. بۆ زانینی زیاتر تکایە سەردانی پاڵپەری پەیمانگە بکە.