Image
KTI - مێژووی دامەزراندنی پەیمانگە

مێژووی دامەزراندنی پەیمانگە

پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان_سلێمانی/ تایبەت، بەفەرمانی وەزاری ژمارە (٢١٩٢٣) لە ڕێکەوتی (٢٠١٥/١٠/١٩) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دامەزراوە.

پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان_سلێمانی، پەیمانگەیەكی ئەهلییەو خوێندن تێیدا دوو ساڵە و بڕوانامەی دبلۆم لەبواری تەكنیكیدا بە فێرخواز دەبەخشێت، پەیمانگە هەوڵدەدات لە پرۆسەی پەروەردە و فێكردن و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و كاری هاوبەش (internship) لەگەڵ هاوبەشەكاندا پێشەنگ بێت، هەموو ئەمەش لەپێناوی ئەوەدایە، داهاتووی كوردستان باشتر بكات، ئەم بۆچوونەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، جگە لەوەی دەرچووانی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە ئامادەدەكرێن، لەگەڵ ئەمەشدا لەئاستی پێداویستییەكانی بازاڕی كار و كەرتی گشتی و تایبەتیدا، ئامادەسازییەكی تەواویان بۆ دەكرێت.