Image
KTI - پڕۆسەی بۆلۆنیا

پڕۆسەی بۆلۆنیا



پێشەکی

بەست بە بڕیاری دەستەی ئەمینداران لە کۆبوونەوەی ژمارە (7)ی ڕۆژی (21/7/2016)، کە پرۆسەکە لە ساڵی خوێندنی (2016-2017)ەوە جێبەجێبکرێت. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەی تایبەت بە فەرمانی پەیمانگە ژمارە (324) لە (19/4/2016) دروستکرا. لیژنەکە لەو ڕێکەوتەوە بەردەوام چەندین کۆبوونەوەی کردووە و کۆنووسەکانی بەرزکراونەتەوە بۆ ئەنجومەنی پەیمانگە بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر بڕگەکانی. لیژنەی تایبەتی بۆلۆنیایی پەیمانگە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد، بەمەبەستی ئاشنابوون و باسی هەنگاوەکانی چوونە ناو پرۆسەی بۆلۆنیا و ئەو ڕێوشوێنانەی کرد کە پێویستن بۆ ئەم مەبەستە.

ئامانج لە پرۆسەی بۆڵۆنیا

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هەمیشە هەوڵدەدات کە پشەنگ بێت لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سیستمی خوێندندا بۆ ئەوەی لە گۆڕانکارییە سەردەمییەکان و پێداویستی بازاری کار بگونجێت. هەروەها گونجاندنی سیستمی خوێندن لەگەڵ وڵاتە پێشکەوتووەکان و بە مۆدێرنکردنی پرۆگرامی خوێندن و بروەودان بە پرەنسیپی فێربوونی بەردەوام(Long Life Learning) و بەهێزکردن و دڵنیاییدان بە پرۆسە دڵنیایی جۆری و پرۆگرامی خویندنی هاوچەرخ. پەیمانگەکەمان هەردەم خوازیاربووە کە خوێندن بەجۆرێک لێبکات گونجاو بێت بۆ دنیای فێربوونی سەردەم و تیایدا فێرخواز چەقی فێربوون بێت و، سسیتمی خوێندن لە سیستمی لەبەرکردنەوە بگۆڕێت بۆ سیستمی فێربوون، بۆیە بەفەرمی بڕیاری پیادەکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیای پەسەندکرد.

چالاکی

پێکدێت لەچەند چالاکییەک کە مامۆستای وانە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندا دەیخاتە ناو پرۆگرامی خوێندن وەکو (homework, projects, report, seminar)، سەردانکردن، گەشت کردن و کارکردن بە گروپ Team Work، یان هەرچالاکییەکی تر کە مامۆستا بە پێویست و گونجاوی بزانێت بۆ وانەکە، بەمەرجێک لەلایەن لیژنەی زانستی بەشەوە پەسەند بکرێت. ماوەی خوێندن بریتییە لەسەرجەم ئەو ڕۆژانەی کە پەیمانگە بە فەرمی بە دەستپێک و کۆتایی سێمستەردا دایدەنیت، کاتەکانی پێکدێت لە (وانە خوێندن، تاقیکردنەو، کارکردنی ماڵەوە، خوێندنەوە لە پەرتوکخانە، ئەنجامدانی پرۆژە، پێشکەشکردنی سیمینار و بەشداربوون لە سیمینار). هەر سێمستەرێک پێکدێت لە(13-16) هەفتە

وەرگرتنی فێرخوازان و پارەدان

وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەپێی چەند ڕێنماییەک دەبێت کە لەلایەن دەستەی ئەمیندارانەوە پێشنیار دەکرێن بەمەرجێک هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم. دەوامی وەرزەکان : لەپەیمانگەکە جۆرێک لە گۆرانکاری دەکرێت لە کاتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی سێمستەرەکان لە ژێر ڕۆشنایی ساڵنامەی خوێندن کە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی زانستی پەیمانگەوە پەسەندن دەکرێت.

پرۆسەی دڵنیایی جۆریی

بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆریی سەرپەرشتی لایەنی دڵنیایی جۆریی پەیمانگە دەکات، بەپێی ئەو داواکاریانەی کە لە پرۆسەی بۆلۆنیادا هەیە، پیش ئەوەی بچنە ناو پرۆسەی بۆلۆنیاوە جەند خولێک بۆ سەرجەم مامۆستایان دەکاتەوە، پاراستی ئەرشیفی ئەم پرۆسەیە چاودێرکردنی جۆرایەتی لە ئەستۆی ئەم بەڕێوەبەرێتییە دەبێت. ئەم بەڕێوەبەرێتییە هەوڵدەدات سیستمی کارکردنی خۆی بخاتە سەر هێڵی بۆلۆنیا بە ئاگاداری وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ئەوەی پەیمانگە متمانەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.

دابەشکردنی نمرەکان

- (30-60٪)ی لەسەر تاقیکرەدنەوەی کۆتایی سێمستەر دەبێت. ئەگەر مامۆستایەک ویستی تاقیکردنەوەی وەرز نەکات، دەتوانێت داواکاری پێشکەشبکات و بەشی زانستی دەتوانێت پەسەندی بکات. بەڵام پێویستە ئامارەکان پێش دەستکردن بە وانە خوێندنی ئەو وانەیە ئەنجامبدرێت.
- (40-70٪)ی لەسەر چالاکی، کویز و هەڵسەنگاندن دەبێت، کە لەکاتی وەرزدا مامۆستا لە فێرخوازانی داوا دەکات.
- بۆ هەر کام لەم کارانە پێویستە بەڵگەنامە بۆ سەرجەم فێرخوازەکان هەبێت، ئەم بەڵگەنامانەش تاوەکو مانگی نۆڤەمبەری ساڵی دواتر هەڵبگیرێن. دواتر (دوو باشترین، دوو ناوەند، دوو خراپترین) بەڵگەنامە لە ئەرشیفی وانەکە لە بەش هەڵدەگیرێن.
- کۆی گشتی نمرە نابێت لە (100) نمرە تیپەڕبکات.

لایەنی سەرپەرشتی کاری پرۆسەکە

بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆریی سەرپەرشتی لایەنی دڵنیایی جۆریی پەیمانگە دەکات، بەپێی ئەو داواکاریانەی کە لە پرۆسەی بۆلۆنیادا هەیە، پیش ئەوەی بچنە ناو پرۆسەیلەسەر ئاستی پەیمانگە دامەزراوەیەک هەبێت سەرپەرشتی چاودێری پرۆسەی بۆلۆنیا بکات، کە خۆی لەچەند بواریکدا دەبینێتەوە،
لەوانە: دابەشکردنی یەکەکان بەسەر وانەکاندا، دابەشبوونی نمرەکانی هەر وانەیەک، بەڵگەنامەکانی هەڵسەنگاندن، ئامانجەکانی وانەکە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان، دەرئەنجامی فێربوون و سەرجەم ئەو داواکاریانەی تر کە لەپرۆسەی بۆلۆنیا هەیە،
پێویستە ئەم دامەزراوەیە ئاگادار بێت، ئەگەر ئەم کارە بسپێردرێت بە دڵنییایی جۆریی، ئەوا پێشنیار دەکەین بە ڕێکخستنەوەی بەڕێوەبەرێتییەکەمان بەم جۆرە.

خوێندنی کریدیت (ECTS)

- بۆ بەدەستهێنانی بڕوانەمەی دیبلۆم پێویسە فێرخواز (120) کریدیت وەربگرێت و تەواوی بکات، ماوەی خوێندنی دیبلۆم پێکدێت لە (4) سێمستەر، هەر سێمستەرێک پێکدێت لە (30) کریدیت، لەهیچ بارێکدا فێرخواز ناتوانێت لە (42) کریدیت زیاتر وەربگرێت لە یەک سێمستەردا.
- ژمارەی وانەکان لەهەر سیمستەرێک نابێت لە (4) وانە کەمتر و لە (6) وانە زیاتربێت.
- ژمارەی کریدیتی هەر وانەیەک نابێت لە (5) کریدیت کەمتر و لە (10) کرێدیت زیاتر بێت جگە لە وانە گشتیەکان.
- کاتژمێری وانە خوێندن لە هەفتەیەکدا نابێت لە (10) کاتژمێر کەمتر و لە (20) کاتژمێر زیاتر بێت.
- ژمارەی کاتژمێر کار بۆ بەدەستهێنانی یەک کریدیت بریتیە لە (25) کاتژمێر.
- بەشێوەیەکی گشتی ماوەی خوێندن لەم سێمستەرەمەدا کراوەیە، واتە فێرخواز ناچارنییە بە ئەوەندە و نیوی ژمارەی ساڵانی سێمستەرەکانی خوێندن تەواوبکات، بەڵام بەشەکان بەپێی پێوەری زانستی دەتوانن سنورێک دابنێن. لە ئێستادا پێویستە فێرخواز هەر سێمستەرێک بە دوو جار هەوڵدان تەواوبکات، بەپێچەوانەوە بە کەوتوو ئەژمارە دەکرێت و ناتوانێت بڕوانامە وەربگرێت. بۆ ئەمە ئێمە داوا لەوەزارەت دەکەین بۆچوونی خۆیان دەرببڕن.

میکانیزمی دەرچوون

- فێرخواز بە دەرچوو ئەژماردەکرێت ئەگەر لەهەر وانەیەک تێکراکەی (50٪) زیاتر بێت لە کۆی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان.
- فێرخواز دەتوانێت (12) کریدیت لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ وەرزی داهاتوو.
- فێرخواز بڕوانامەی دەرچوون وەرناگرێت هەتاوەکو کۆی کردیتی داواکار بەدەستنەهێنێت کە (120) کریدتە.

ئەگەر فێرخوازێک لەوەرزێکدا کەوت، بەشی زانستی دەتوانن ڕێگەبدەن بچێتە وەرزی داهاتوو بەمەرجێک لەوەرزی داهاتوو کریدتە کەوتوەکە دوبارە بکاتەوە، ئەگەر دەفتەر هەبوو (واتە ئەگەر پەیمانگە ئەو وانانەی کردبۆوە) ئەگەر زیاتربوو، ئەوا بەشی زانستی دەتوانن داوای لێبکەن کە وانەیەکی تر لەوەرزی داهاتوو لەبری چەند کریدیتێکی کەوتوو بخوینێتەوە، کە داواکراو نییە لێی لەو وەرزەدا. بەڵام پێویستە ڕەچاوی کریدیت و وەرز بکرێت.
- ئەگەر فێرخواز لەوانەیەکدا کەوت و ویستی وانەیەکی تر بخوێنێت لەبری ئەوەی دەرنەچووە دەتوانێت، بەمەرجێک هەمان کریدیتیان هەبێت و بەشی زانستی پەسەندی بکات.